ناوی محەمەد لەپێش ناوە بڵاوەكانی بەرلینی ئەڵمانیایە

sharpress.net

863 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/05/2019‌

شارپرێس:
ناوی محەمەد لەلیستی زۆرترین ناوە بڵاوەكاندایە لەنێو لەدایك بووانی ساڵی رابردوو لەپایتەحتی ئەڵمانیا (بەرلین).

بەگوێرەی توێژنەوە سەرژمێرییەكان، كە كۆمەڵەی زمانی ئەڵمانی (Gfds) ئەنجامیداوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی رەگەزیان نێرە و لە ساڵی 2018 دا لە بەرلین لە دایك بوون، 22 هەزار و 177 منداڵن.

توێژینەوەكان دەریان خستووە، 280 منداڵی لەدایكبووی بەرلین لە ساڵی رابردوودا ناویان لێنراوە محەمەد، پاشان ناوی (لویس) دێت بە 244 منداڵ، ئیمیل ریزبەندی سێیەمی داگیر كردووە بە 234 منداڵ.

سەرەرای ئەوەش، توێژنەوە سەرژمێرییەكانی كۆمەڵەی زمانی ئەڵمانی دەریان خستووە، ناوی محەمەد لە رێزبەندی دووەمدایە، وەك باشترین ناوی هەڵبژێردراو لە ماوەی ساڵی رابردوودا لەشاری بریمن (باكوری رۆژئاوا).

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved