سیاسییەك بەمامەڵەی نەشیاو لەگەڵ گوێدرێژیك تۆمەتباردەكرێت

sharpress.net

501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/05/2019‌

شارپرێس:
پۆلیسی هندی یەكێك لەپاڵێوراوەكانی هەڵبژاردنی تۆمەتبار كرد، بەوەی دڕندەیی مامەڵەكردن لەگەڵ یەكێك لە ئاژەڵەكان .

بەگوێرەی "DStv"، مانی بهۆشان شارما ،  بەوە تۆمەتبار كراوە، كە بەسواری گوێدرێژێك بە بەردەم یەكێك لە بنكەكانی هەڵبژاردندا هاتووچۆی كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی دەسەڵاتدارە خۆجێیەكان دۆسێی خۆكاندید كردنیان رەتكردووەتەوە.

فەرماندەی پۆلیس دەڵێت: بەهۆی ئەو جۆرە هەڵسوكەوتكردنە لەگەڵ گوێدرێژ ، ئەوان دۆسیەیەكیان دژی ئەو سیاسییە بەرزكردووەتەوە.

هەرچەندە پۆلیس بەوردی ئەو تۆمەتەی دژ بەو ساسییە رووننەكردووەتەوە ، بەتایبەت سواربوونی گوێدرێژ  لەو وڵاتە تاوان نییە ، بەڵام خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵان دەبێتە هۆی پێبژاردن و بەندكردن، كە هەندێك جار دەگاتە ٧ ساڵ .

بەڵام ئەو پاڵێوراوە دەڵێت: ئەو كارەی وەك شتێكی سومبوڵی كردووە تا لەڕاددەی دەردەسەری خەڵك وەك گوێدرێژ تێبگەن ، بەڵام ساسییەكان تەنیا بۆخۆیان كاردەكەن ، دەشڵێت: ئێمە لێبڕاوانە وەك گوێدرێژ كار دەكەین ".

بهووشان شارما، لە ٤ هەڵبژاردنی پێشووتردا دۆراوە ، بەهۆی ئەو دژبەیەكییەی تێیدا بوو ، دۆسییەی خۆپاڵاوتنەكەی لێوەرنەگیرا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved