بەهۆی نەوتی هەرێمەوە
عادل عەبدول مەهدی داوای سكاڵای قەرەبووی ٢٦ ملیار دۆلاری لەسەر توركیا رادەگرێت

عیراق

04/05/2019‌ 5127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:  
هودا سەجاد ئەندامی پەرلەمانی عێراق پرسیارێكی نووسراوی ئاراستەی عادل عەبدول مەهدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كردووە لەسەر سكاڵایەكی پێشتر، كە حكوومەتەكەی حەیدەر عەبادی لەلای دادگای نێودەوڵەتی لەدژی توركیا بەرزیكردووەتەوە ، ئەوەیش بەهۆی  كڕینی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان بێگەڕانەوە بۆ رەزامەندی حكوومەتی ناوەندی.

سەجاد لەبەیاننامەیەكدا دەڵێت: ئەو ڕێوشوێنانە چین، كە حكومەتەكەتان گرتوونییەتەبەر بۆ  بەدواداچوون و تەواوكردنی ئەو سكاڵا نێودەوڵەتییەی لەلایەن حكومەتی پێشووترەوە بەهۆی ناردن و فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراقی لەڕێگای كوردستانەوە ، دژ بە توركیا بەرزكراوەتەوە".

ئەو ئەندام پەرلەمانە دەشڵێت: "سكاڵاكە بەكوێ گەیشتووە و كەی بریارەكە دەخوێنرێتەوە؟"، وەك پرسیار بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە لەو بارەوە داوای روونكردنەوەی كردووە.

پێشتر كەناڵی روسیا ئەلیەوم بەپشتبەستن بە سەرچاوەیەكی عێراقی باسی لەوە كردبوو، كە دوای چەند نێوەندگیرییەك مەسعود بارزانی پێیهەستاوە ، حكومەتی ئێستای عێراق ئەو سكاڵایەی راگرتووە ، باسی لەوەش كردووە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا سكاڵاكە گەیشتبووە قۆناغی پێشكەوتوو.

سەجاد باسی لەوەش كردووە ،  ئەو سكاڵایەی عەبادی لەدژی توركیا بەرزیكردبووەوە ، بەهۆی كڕینی نەوتی خاوی كوردستانەوە بووە ، گەیشتبووە قۆناغەكانی كۆتایی‌و رایگەیاندووە، بڕیارەكە تێیدا بەوە دەبوو، كە بەبەهای ٢٦ ملیار دۆلار عێراق قەرەبوو بكرێتەوە .

بەپێی سەرچاوەكان دەوترێت حكومەتی توركیا داوی كردووە دادگاییەكە بۆ ماوەی ٥ ساڵ دوابخرێت ، حكومەتی عێراقیش بەو داواكارییە رازی بووە، ئەوەش بە رەزامەندی عادل عەبدولمەهدی .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی