هاندەرانی لیڤەرپوڵ پشتگیری محەمەد سەلاح دەكەن

وەرزش

04/05/2019‌ 500 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ لەشەقامەكانی شاری لیڤەرپوڵ دەركەوت‌و لەو چوارچێوەیەش هاندرەرانی یانەكەیان پشتگیرییان كرد.

رۆژنامەی میرۆر بڵاویكردەوە، كە سەلاح یەكەم جارییەتی لەدوای یاری بەرشەلۆنەو لیڤەرپوڵ لەهەفتەی رابردوو دەركەوت، بەڵام سەرەڕای ئەوەی لەو یارییە دۆڕان، هاندەران پشتگیری سەلاحیان كردووە.

هەفتەی رابردوو یاری بەرشەلۆنەو لیڤەرپوڵ لەخولی یانە پاڵەوانەكان بەرێوەچوو، كە یارییەكە بەسێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرانبەر لەسودی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات.

لەیارییەكەدا محەمەد سەلاح هەلێكی زۆر ئاسانی لەدەستدا، كە ئەگەر ئەو گۆڵەی بكردایە بۆ یاری گەڕانەوە ئەركی لیڤەرپوڵ ئاسانتر دەبوو لەچاو ئەوی ئێستا هەیە.

هـ ـ ح