نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی كەم تۆماردەكات

جیهان

04/05/2019‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی كەمی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەهەفتەی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 70.85 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی دە سەنت لەنرخەكەی بەرزبووەتەوە، كە لەهەفتەی رابردوو بەرێژەی 2.6% نرخەكەی دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 13 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.94 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە هەفتەی رابردوو بەرێژەی سێ‌ لەسەدا نرخەكەی دابەزی.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە بەردەوامی فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران‌و فەنزوێلا هەیە، كە كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوە.

هـ ـ ح