بەرشەلۆنە هەوڵی كڕینی ویلیان دەداتەوە

وەرزش

04/05/2019‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵی كڕینی ویلیانی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی دەداتەوە، كە هاوینی رابردوو نەیتوانی ئەو یاریزانە بكرێت.

بەپێی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، لەكۆتایی وەرزی رابردوو گرێبەستی چیڵسی‌و ویلیان كۆتایی دێت، بۆیە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەم هاوینە سود لەوە وەربگرێت‌و ئەو یاریزانە بەرازیلییە بكرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ویلیانیش خۆی دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو لەیانەی چیڵسی بڕوات، بۆیە ئەوەش بۆ بەرشەلۆنە هاوكار دەبێت ئەو یاریزانە بكرێت.

ویلیان تەمەنی 30 ساڵەو ساڵی رابردوو بەرشەلۆنە زۆر هەوڵیدا بكرێت، بەڵام یانەی چیڵسی ئامادەنەبوو ئەو یاریزانەی پێبفرۆشێت.

هـ ـ ح