هەوڵ بۆ چارەسەری كێشەكان
چوار شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن

عیراق

04/05/2019‌ 1242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چوار شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن، ئەوەش بەئامانجی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەنێوان هەرێم‌و حكوومەتی ناوەندیدا هەن .

سەرچاوەیەكی ئاگادار باسی لەوە كردووە، كە شاندێكی باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لەم نزیكانە سەردانی بەغدا دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە دانی مۆڵەتەكانی هەناردە و هاوردەكردن ، ئەوە جگە لەوەی لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا شاندێكی بەڵێندەرانی هەرێم دەچنە بەغدا .

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە، كە شاندێكی بەریوەبەرایەتی گشتی باجەكانی هەرێم لەماوەی مانگی داهاتوودا سەردانی بەغدا ، ئەوە جگە لەوەی بەم نزیكانە  شاندی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێم بەمەبەستی چارەسەركردنی كیشەكانی پەیوەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات .

ماوەی چەند ساڵێكە لەسەر چەند پرسێكی جیاواز كێشەو ئاڵۆزی لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە، كە لەئێستادا هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە چڕكراونەتەوەو لەچەند بوارێكیش گەیشتوونەتە رێككەوتن.

هـ ـ ح