وەزارەتى دارایی موچەى چەند وەزارەتێک دابەش دەکات

کوردستان

04/05/2019‌ 2057 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرێس:

وەزارەتى دارایی بڕیارە لە سبەى یەک شەممەوە مووچەى چەند وەزارەت و دەزگایەک دابەش بکات.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم بە شارپرێسى ڕاگه‌یاند، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 5 ى 5 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی 2 دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواکان دابه‌شده‌كرێت 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ڕۆژى دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى یه‌كه‌ى 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت.


ڕۆژى سێشه‌ممه‌ش موچه‌ى په‌روه‌رده‌  ڕۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ش مووچه‌ى  ته‌ندروستى، دارایی و ئابووری ، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابه‌شده‌كرێت.


ئەو سەرچاوەیە رونیکردەوە،  له‌هه‌فته‌ى داهاتوو به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگی 2 به‌رده‌وام ده‌بێت.

س.هـ