رۆناڵدۆ داوا لەیۆڤانتۆس دەكات ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید بكرن

وەرزش

05/05/2019‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس داوای لەیانەكەی كردووە، یاریزانێكی ریاڵ مەدرید بكڕن.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای كردووە، مارسیلۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەهاوینی داهاتوو بكرن، بۆ ئەوەی سوود لەتواناكانی وەرگرن.

پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، رۆناڵدۆ دەیەوێت لەگەڵ مارسیلۆ بەردەوام بێت، بۆیە داوای لەیانەكەی كردووە ئەو یاریزانە بكڕن.

پێشتر رۆناڵدۆو مارسیلۆ لەیانەی ریاڵ مەدرید چەند ساڵێك پێكەوە یارییان كرد، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش دەكرد.

هـ ـ ح