شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی شوێنگرەوەی داڤید دی خیای ئیسپانیو گۆڵپارێزی دیاریكرد.
پێگەی رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویكردەوە، كە یانەی مانچستەر گۆڵپارێزی كۆستاریكیو یانەی ریاڵ مەدرید كیلۆر ناڤاسی بۆ شوێنگرەوەی دی خیا دیاریكردووە.
پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەیە دی خیا لەمانچستەر بكرێت، بۆیە ئەو یانەیەش دەیەوێت ئەو گۆڵپارێزە كۆستاریكییە بكرێت.
هەروەها یانەی مانچستەر ئەگەر سەركەوتوو نەبوو لەكڕینی ناڤات، ئەوە یان ئۆبلاكی سلۆڤینیو گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەكرێت.
هـ ـ ح