میدیاكان خوێندنەوە بۆ وێنە سەرنجراكێشەكەی میسی دەكەن

وەرزش

05/05/2019‌ 1299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، وێنەیەكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە، كە میدیاكان خوێندنەوەی جیاواز بۆ ئەو وێنەیە دەكەن.

میسی سەرەتا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" ئەو وێنەیەی بڵاوكردەوە، كە لەو تۆرە زیاتر لە دوو ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، كە لەوێنەكەدا دەردەكەوێت یاریزانە ئەرجەنتینییەكە لەگەڵ سەگەكەی "هاڵك" پاڵكەوتووە.

میدیاكان باس لەوە دەكەن، كە میسی ئەو وێنەی بۆیە بڵاوكردووەتەوە، لەپشوودایەو ئامادەیە بۆ یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ.

یانەی لیڤەرپوڵ‌و یانەی بەرشەلۆنە رۆژی سێ‌ شەممە لەخولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یەك دەبنەوە، كە یانە كەتەلۆنییەكە لەیاری چوون بەسێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرانبەر براوە بووە.

لەئێستادا لەخولی ئیسپانی ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری بەرشەلۆنە، پشووی داوە بەمیسی‌و چەند یاریزانێكی تر بۆ ئەوەی لەیاری بەرانبەر لیڤەرپوڵ بە باشی ئامادەبن.

هـ ـ ح