شارپرێس:
وەزارەتی دادی ژاپۆن رایگەیاند، دەستی كردووە بە ڕێوشوێنەكانی چارەسەركردنی ١٩٦٣ حاڵەتی نوێی پێشیلكردنی مافەكانی مرۆڤ لەنووسینگەكانی كاروباری یاسایی هەرێمی لەسەرانسەری وڵات بۆ ساڵی ٢٠١٨ .
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان لەسەر ئاستی ساڵانە حاڵەتە نوێكانی گێچەڵی سێكسی بۆ ٤١٠ حاڵەت و بەڕێژەی ٣٥،٣% بەرزبووەتەوە .
هەر بەپێی سەرچاوەكان، پێنج ساڵی رابردوو ، ساڵانە ٣٠٠ بۆ ٣٤٠ حاڵەتی گێچەڵی سێكسی تۆمار دەكرا ، بەڵام لەساڵی ٢٠١٨ بەهۆی جوڵانەوەی (#MeToo و # هەروەها منیش) حاڵەتەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە ، كە ئەو جوڵانەوەیە لەسەرانسەری جیهان بڵاوبۆتەوە و گرنگییەكی زۆر بە بابەتی گێچەڵی سێكسی دەدات ، ئەوەش لەڕێگای ئەو ژنانەی ئەزموونی خۆیان لەڕیگای ئینتەرنیت و لەژێر هەمان هاشتاگ بڵاو دەكەنەوە.
راپۆرتی نووسینگەكان ئەو حاڵەتانەی لەخۆ گرتووە، كە بەڕێوەبەرەكان بەشێوەی رۆژانە لێدوانی شەرهێنیان لەسەر رواڵەتی كەسیی یان لێدوانی پەیوەست بە سێكسیان بە فەرمانبەرەكانیان گوتووە ، لەو حاڵەتانەدا نووسینگەی كاروباری یاسایی تێیدا بڕیار دەدات گێچەڵی سێكسی ڕوویداوە كە دەبێتە هۆی ئازاردانی دەروونی فەرمانبەرەكە ، ئەوە لەوكاتەدا نووسینگە هەڵدەستێت بە ئاراستەكردنی هۆشدارییەك بۆ كەسی تاوانبار، تا هەمان هەڵسوكەوت جارێكی تر دووبارە نەكاتەوە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی