سەرنجراكێشترین زمان‌و شێوەزارەكانی جیهان بۆ قسەكردن

sharpress.net

818 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/05/2019‌

شارپرێس: 
پێگەیەكی ئەلیكترۆنی گەشتیاری بەناوبانگ شێوەزاری نیوزلەندی وەك سەرنجراكێشترین شێوەزار لەجیهاندا دەستنیشان كردووە ، ئەوەش دوای ئەوەی راپرسییەكی فراوانی كردووەو ٥٠ شێوەزاری جیهانی بۆ دەنگدەرانی دەستنیشان كردووە .

پێگەی"Big 7 Travel" راپرسییەكی لەناو ١،٥ ملیۆن كەسدا كردووە، كە فۆڵۆی پێگەكەیان كردووە و پرسیاری ئەوەیان لێكراوە بەلای ئەوانەوە سەرنجڕاكێشترین شێوەزار  لەكاتی قسەكردندا كام شێوەزارە ، بەجۆریك پێگەكە ٥٠ شێوەزاری جیهانی بۆ دەنگدەران ڕیز كردووە.

لەدوای شێوەزاری نیوزلەندی ، هەریەك لە شێوەزاری باشووری ئەفریقیا ، ئێرلەندی ، ئیتالی دێت ، بەجۆرێك دەنگدەران پێیان وایە شێوەقسەكردنی خەڵكی نیوزلەندا خۆشترین شێوەزاری جیهانە .

لە لیستەكەدا شێوەی قسەكردنی ئوسترالی پلەی پێنجەمی گرتووە، كە رەنگە بەهۆی ئەوەوە بێت خەڵكەكەی دەتوان وشەكان بە هێواشی و خاوی دەرببڕن  ، دواتر شێوەزارەكانی ئیسپانی و فەرەنسی و پورتوگالی (بەڕازیلی) و ئەمەریكی (ویلایەتەكانی باشوور) پلەی شەشەم تا دەیەمی لیستەكەیان گرتووە.

شێوەزاری خەڵكی شاری نیویۆرك لەگەڵ ئەوەی بەخێرایی گۆ دەكرێت ، بەڵام پلەی ٤٤ ڕیزبەندییەكەیان گرتووە ، هەرچی شێوەقسەكردنی هیندییە پلەی ٢٦ گرتووە ، دوا شێوەقسەكردنی سەرنجڕاكێش بەلای دەنگدەرانەوە شێوەزاری كڕواتییە بووە .

بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەبین، كە ئەنجامی راپرسییەكە مانای ئەوە نییە كە شێوەزاری نیوزلەندی جوانترین و سەرنجراكیشترین شێوەزاری جیهانە ، چونكە ئێستا لەجیهاندا زیاتر لە ٧٠٠٠ شیوەی قسەكردنی مرۆیی هەیە و راپرسییەكە تەنیا ٥٠ شێوەزاری هەڵبژاردووە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved