كێشەی قوبرس.. هۆشدارییەك لەیەكێتی ئەوروپاوە بۆ توركیا

جیهان

05/05/2019‌ 1955 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیدریكا مۆگرینی وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا "نیگەرانی قووڵ"ی دەربڕی بەرانبەر بە ڕاگەیاندنی توركیا بەوەی نیازی هەیە گەڕان و پشكنین بكات بۆ دۆزینەوەی غازی سرووشتی لەناوچەی ئابووری تایبەت بە قوبرس.

مۆگرینی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، داوا لە توركیا دەكەین، كە دان بەخۆیدا بگرێت و ڕێزی مافە سەرەوەرییەكانی قوبرس بەسەر ناوچەی ئابووری تایبەت بەخۆی و ڕێگری لەهەر كارێكی نایاسایی بگرێت.

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ، كە یەكێتی ئەوروپا بەشێوەیەكی گونجاو وەڵامی ئەو هەنگاوەی توركیا دەداتەوە و  تەواو هاوسۆزی قوبرسیشە.

رۆژی هەینی دەسەڵاتدارانی دەریایی توركیا رایانگەیاند، نیازیان هەیە تاوەكو مانگی سێبتەمبەر دەست بە چالاكی گەڕان پشكنین و دەرهێنانی غاز دەكەن لە دەریای ناوەراست كە دەسەڵاتدارانی قوبرس دەڵێن ئەو ناوچەیە دەكەوێتە ناو ناوچەی ئابووری تایبەت بە قوبرس.

هێزی دەریایی توركی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پرۆسەكانی گەران و پشكنینەكە  لەڕێگای كەشتی "فاتیح" و سێ كەشتی یارمەتیدەری لۆجستی ترەوە دەبێت .

لەم ساڵانەی دواییدا كۆماری قوبرس كە ئەندامی یەكییەتی ئەوروپایە و دەسەڵاتی تەنیا بەسەر سێیەكی دوورگەكەدا هەیە ، چەند ڕێكەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیای زەبەلاحەكانی وەك ئینی ئیتالی و تۆتاڵی فەرەنسی و ئیكسۆن مۆبیلی ئەمەریكی واژۆ كردووە بۆ گەڕان و پشكنین بەدوای غازی سرووشتی.

بەڵام ئەنقەرە كە لەساڵی ١٩٧٤ هێزەكانی چوونە باكووری دوورگەكە و بەشێكیان لێداگیر كرد ، كە تائێستا لەژێر دەسەڵاتی توركیادائە،، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو كودەتایەی لە دوورگەكەدا ڕوویدا و تێیدا داوای دەكرد قوبرس بخرێتە سەر یۆنان ، ئێستاش داوا دەكات كە قوبرس هەموو پرۆسەیەیەكی گەڕان و پشكنین رابگرێت تائەوكاتەی هەردوو بەشەكەی یۆنان دەگەنە ڕێكەوتن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی