رۆناڵدۆ بەمحەمەد سەلاح دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ كێبڕكێكردنی میسی

sharpress.net

187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/05/2019‌

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەركابەریكردنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام بێت.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو چوارچێوەیە بەئیدارەی یانەی یۆڤانتۆسی راگەیاندووە، بۆ وەرزی داهاتوو دەبێت پێكهاتەیەكی تۆكمە ئامادە بكەن، بۆ ئەوەی بتوانن ركابەری یانەی بەرشەلۆنە بكەن.

بەپێی كەنالی فۆكس سپۆرت، رۆناڵدۆ داوای لەئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس كردووە، محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ بكرن، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە ركابەری میسی بكات، كە دەیەوێت سەلاح لەیارییەكان هاوكاری بكات.

رۆناڵدۆو میسی چەند ساڵێكە ركابەری لەنێوانیان هەیەو هەریەكەو پێنج نازناوی تۆپی ئاڵتوونیان بردووەتەوە، كە رەنگە میسی ئەمساڵ بە بردنەوەی تۆپی شەشەم پێش رۆناڵدۆ بداتەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved