رێبێری ماڵئاوایی لەیانەی بایەرن میونیخ دەكات

وەرزش

06/05/2019‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای 12 وەرز لەیاریكردن بۆ یانەی بایەرن میونیخ، فرانك رێبێری فەرەنسی‌و یاریزانی یانە باڤارییەكە ماڵئاوایی دەكات.

فرانك رێبێری لەهاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵ بایەرن كۆتایی دێت‌و بەوەش كۆتایی بەو 12 وەرزە دێت، كە یاری بۆ یانەكە كردووە.

ئەو یاریزانە تەمەنی 36 ساڵەو لەساڵی 2007وە رووی لەیانەی بایەرن كرد، ئەوەش بەگرێبەستێكی 27 ملیون دۆلاری.

جگە لەرێبێری ئاریان رۆبنی هۆڵەندیش دوای چەند ساڵێك لەیاریكردن بۆ یانەی بایەرن لەهاوینی داهاتوو واز دەهێنێت.

هـ ـ ح