مانچستەر یونایتید لەدەرەوەی چامپیۆسلیگ

وەرزش

06/05/2019‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتید بێ‌ هیوابوو لەسەركەوتن بۆ وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كە بە چامپیۆس لیگ ناسراوە.

مانچستەر یونایتید لەدوای یەكسانبوونی لەگەڵ هێدرسفیڵد بە ئەنجامی گۆڵێك لەم هەفتەیەی خولی ئینگلیزی لەسەركەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكان بێ‌ هیوا بووە.

مانچستەر ئێستا بە 66 خاڵ پلەی شەشەمی هەیەو پلەی چوارەم بۆ تۆتنهامە، كە 70 خاڵی هەیەو تەنیا یەك یاریشی ماوە.

ماوەیەكە مانچستەر ئەنجامەكانی باش نییەو ماوەی رابردووش لەسەر دەستی یانەی بەرشەلۆنە لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرایە دەرەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە