ئەم وەرزە بۆ عوسمان دیمبلی كۆتایی هات

وەرزش

06/05/2019‌ 467 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی پێكانەوە عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ناتوانێت بەشداری لەیارییەكانی داهاتووی بەرشەلۆنە بكات.

عوسمان دیمبلی لەیاری بەرشەلۆنەو سێڵتافیگۆ لەخولی ئیسپانی تووشی پێكان بوو، كە بەپێی یانەی بەرشەلۆنە، پێكانەكەی لەبەستەرەی ئەژنۆی راستیدایە.

هەر بەپێی یانەی بەرشەلۆنە، كە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئەو پێكانەوە دیمبلی سێ‌ بۆ چوار هەفتە پێویستی بەچارسەر هەیە.

لەو بارەشەوە رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردووەتەوە، كە دیمبلی بۆ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە 25 ئەم مانگەو بۆ یاری كۆتایی چامپۆسلیگ لەمانگی داهاتوو ئەگەر بەرشەلۆنە سەركەوێت، ناتوانێت بەشداری بكات.

هـ ـ ح