كاردیشیان بۆ بڵاوكردنەوەی هەر وێنەیەك لەئینستگرام پارەیەكی خەیاڵی وەردەگرێت

هەمەڕەنگ

06/05/2019‌ 1703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كاردیشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی‌و نمایشكاری ئەمریكی بۆ بڵاوكردنەوە هەر وێنەیەك بڕێكی زۆر پارە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وەردەگرێت.

رۆژنامەی "TMZ" بڵاویكردەوە، كە كارداشیان بۆ بڵاوكردنەوەی هەر وێنەیەك بڕی 300 هەزار بۆ 500 هەزار دۆلار وەردەگرێت.

كیم كاردیشیان بەو هۆیەوە ساڵانە برێكی پارەی زۆر دەست دەكەوێت، ئەمە جگە لەوەی كانی ویستی هاوسەریشی لەبەرانبەر ئەوەدا پارەیەكی زۆر وەردەگرێت.

بەپێی گۆڤاری فۆربس سامانی كارداشیان دەگاتە 350 ملیۆن دۆلار، كە لەساڵی 2018 لەپلەی 30 سەد كەسایەتی ناسراو بوو بۆ دەوڵەمەندی.

هـ ـ ح