شارپرێس:
هه‌رچه‌نده یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی به سێ گۆڵ به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دۆڕاوه، به‌ڵام بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه ده‌توانێت ڕیمۆنتادا به‌سه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌دا بكات.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی، له‌م وه‌رزه‌دا لیڤه‌رپوڵ له‌چه‌ند یارییه‌كدا ڕیمۆنتادای ئه‌نجامداوه كه دیارترینیان یارییه‌كانی بووه له‌گه‌ڵ وێستهام و نیوكاسڵ بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ك داتا ته‌ماشا بكرێ لیڤه‌رپوڵ توانای ئه‌و كاره‌ی هه‌یه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، توانای به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر ئه‌و یانانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ڕیمۆنتادای به‌سه‌ردا كردوون به‌هێزتره، بۆیه ئه‌ركه‌كه بۆ كوڕانی یۆرگن گلۆب قورسه.
ئه‌وه‌ی بۆ ڕیدز بوه‌ته كێشه، پێكانی فێرمینیۆیه بۆ یاریی داهاتووی لیڤه‌رپوڵ به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه، هاوكات گومان له‌به‌شداریی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌و یارییه ده‌كرێ.
ڕ . ج