چارەنووسی كاسیاس نادیارە

sharpress.net

140 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/05/2019‌

شارپرێس
ئیكەر كاسیاسی ئیسپانی‌و گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی نەخۆشخانەی جێهێشت، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بەهۆی جەڵدەی دڵ رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

كاسیاسی 37 ساڵی رۆژی یەك شەممە نەخۆشخانەی جهێشت، كە تائێستا دیارنییە دەگەڕێتەوە بۆ یاریكردن یان نا.

ئەو گۆڵپارێزە هەفتەی رابردوو لەرۆژی چوار شەممە بەهۆی جەڵدەی دڵ رەوانەی نەخۆشخانە كراو نەشتەرگەری بۆ كرا.

لەدوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە میدیاكان ئاشكرایانكرد، كە پزیشكی یانەی پۆرتۆ ئامۆژگاری كاسیاسی كردووە، واز لەیاریكردن بهێنێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved