بەرانبەر بەسەیركردنی ریكلامەكان فەیسبووك بەكارهێنەرانی پاداشت دەكات

جیهان

07/05/2019‌ 655 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەكرێت فەیسبووك دراوێكی بەكۆدی تایبەت بەخۆی درووست بكات و  بەرانبەر بە سەیركردنی ڕیكلامەكان رسومات بەبەكارهێنەران بدات.

ئیدارەی كۆمپانیای فەیسبووك خەریكی لێكۆڵینەوەیە لەئەگەری درووستكردنی سیستەمێك بۆ پاداشتكردنی ئەو بەكارهێنەرانەی سەیری ڕیكلامەكانی ئەو تۆرە كۆمەڵایەتییە دەكەن ، لەو پێناوەشدا دراوێكی بەكۆدكراو  (دراوی ژمارەیی) درووست دەكات ، كە ئێستا لەگەڵ VISA و Mastercard  و First data لە گفتوگۆدایە بۆ پێشخستنی ئەو جۆرە دراوە ژمارەییە، بەو پێیە ئەو كۆمپانیایانە یارمەتی فەیسبووك دەدەن بەوەی گۆڕانكاری لەناكاو لە تێكرای نرخی ئەو دراوە ژمارەییە ڕوونەدات .

ئەو پرۆژە كە تا نزیكەی یەك ملیار دۆلار وەبەرهێنانی تێدا دەكرێت ناوی ProjectLibra لێنراوە ، بەبەكارهێنانیشی فەیسبووك تەنیا بەسەیركردنی ڕیكلامەكان پاداشتی بەكارهێنەران ناكات ، بەڵكو دەبێت كارلێك لەگەڵ ناوەرۆكەكەشی درووست بكات ، ئەویش لەڕێگای پرۆسەی كڕین لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە .

بەگوێرەئی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریكی ، ئەگەر فەیسبووك توانی Libra لەسەر ئاستێكی فراوان بەكاربهێنێت ، ئەوە ئەو دراوە ژمارەییە دەبێت بە یەكەم دراو كەبەشێوەیەكی بەرفراوان لە مێژووی ئابوویدا بەكاردەهێنرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی