نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە تۆماردەكات

جیهان

07/05/2019‌ 584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كێشەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 39 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.24 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو نرخەكەی بۆ 68.79 دۆلار نزمبووەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 31 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.25 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو نرخەكەی 60.04 دۆلار دابەزی.

ماوەیەكە كێشە لەنێوان ئێران ئەمریكا هەیەو بەو هۆیەشەوە واشنتۆن چەندین گەمارۆی خستووەتە سەر كەرتی نەوتی ئەو وڵاتەو ئەوەش ناجێگیری لەبازاڕەكانی جیهان دروست كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە