دایكی ڕۆناڵدۆ هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌

وەرزش

07/05/2019‌ 628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دایكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی به‌تویتێك هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌ ‌و زۆرترین سه‌رنجی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌.

ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی تویتێكی دۆلۆریس ئه‌ڤێر، دایكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ نوسیویه‌تی:"ڕۆناڵدۆ ئه‌و یاریزانه‌ بوو كه‌ یۆڤانتۆسی له‌ كه‌وتن ڕزگاركرد‌و دوای 20 ساڵ جارێكی دیكه‌ یۆڤانتۆسی به‌ به‌ده‌ستهێنانی خولی ئیتاڵی شادكرده‌وه‌".

ئه‌و تویته‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی یۆڤانتۆس هه‌شت ساڵه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خولی ئیتاڵی، بۆیه‌ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتێان له‌سه‌ر تویته‌كه‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێن "دایكی ڕۆناڵدۆ بێئاگایه‌ له‌ تۆپی پێ، یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێده‌زانێت".

ڕ . ج