عادل عەبدولمەهدی: هەر بڕە پارەیەک لە یاسای بودجەدا هاتبێت بۆ هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت

عیراق

07/05/2019‌ 519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، هەر بڕە پارەیەک لە یاسای بودجەدا هاتبێت بۆ هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جارێکی دیکە جەختیكرده‌وه‌ پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە ئاستی زۆر باشدان و حکومەتی عێراق هیچ ئاستەنگێک بۆ بودجەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان دروستناکات.

عادل عەبدولمەهدی راشیگه‌یاند، "هەندێک تێڕوانینی جیاوازمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام لە گفتوگۆداین و پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە".

وتیشی، "هەر بڕە پارەیەک لە یاسای بودجەدا هاتبێت بۆ هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".
ه.م