شارپرێس:
پێكهاته‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی بۆ یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكراكرا و دوو ئه‌ستێره‌ی ئه‌و یانه‌یه یاری ناكه‌ن.
به‌پێی سكای نیوز، له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵدا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی هه‌ریه‌كه له یاریزانان محه‌مه‌د سه‌ڵاح و روبرتۆ فێرمینهۆ به‌هۆی پێكانه‌وه یاری ناكه‌ن.
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ئه‌مشه‌و پێویستی به‌وه هه‌یه موعجیزه تۆماربكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی چامپیۆنس لیگ مسۆگه‌ر بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌یاری چوندا به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام یاریه‌كه‌ی به به‌رشه‌لۆنه دۆڕاندبوو.
ه.م