شارپرێس:
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی به چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بردوه‌و و خۆی گه‌یانده قۆناغی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
یانه‌ی لیڤه‌رپول توانی شۆڕشێك به‌رامبه‌ر به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رپا بكات، به‌تایبه‌ت كه له یاری رابردودا به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام یاریه‌كه‌ی پێدۆڕاندبوو.
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ هه‌رچه‌نده به‌بێ محه‌مه‌د سه‌لاح، ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه یاری ده‌كرد به‌ڵام به پشتبه‌ستن به هانده‌رانی كه به وه‌ك یاریزانی ژماره 12 رۆڵیان هه‌بوو، توانیان به تۆماركردنی چوار گۆڵ خۆیان بگه‌یه‌ننه قۆناغی كۆتایی چامپیۆنس لیگ و چاوه‌ڕوانی براوه‌ی نێوان ئه‌یاكس و تۆتنهام-ی ئینگلیزی ده‌كات.
لیڤه‌رپول هه‌ر له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌دا ئاستێكی باشیان پیشاندا و له خوله‌كی 7 دا گۆڵی یه‌كه‌م تۆماربكه‌ن، گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات، له گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كی 54 و 56 دا دوو گۆڵی یه‌ك له دوای یه‌كیان تۆماركرد.
یانه‌ی سوورپۆشه‌كانی ئینگلته‌را به‌رده‌وامبوون له‌و ئاسته باشه و له خوله‌كی 79 دا گۆڵی بردنه‌وه‌یان تۆماركرد و یاریه‌كه‌ی به چوار گۆڵی بێوه‌ڵام كۆتایی هات و به‌رشه‌لۆنه‌یان له پاڵه‌وانێتییه‌كه دورخسته‌وه.
ه.م