رێبێری لەدوای بایەرن میونیخ لەیاریكردن بەردەوام دەبێت

وەرزش

08/05/2019‌ 364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فرانك رێبێری فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی بایەرن میونیخ لەدوای رۆشتن لەو یانەیە لەیاریكردن بەردەوام دەبێت.

فرانك رێبێری بڕیاریداوە ئەمساڵ لەیانەی بایەرن میونیخ بڕوات، كە لەدوای ئەوە بۆ دوو وەرزی تر لەیاریكردن بەردەوام دەبێت.

رێبێری تەمەنی 36 ساڵەو بەهۆی بەرزبوونەوەی تەمەنی بڕیاریداوە لەیانەی بایەرن میونیخ بڕوات، كە دوانزە ساڵە لەیاریكردن بۆ ئەو یانە ئەڵمانییە بەردەوامە.

وێستگەی داهاتووی ئەو یاریزانە فەرەنسییە دیارنییەو رەنگە روو لەخولەكانی ئاسیا، لەوانە چین‌و ژاپۆن بكات.

هـ ـ ح