ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی خەیاڵی دەخاتە بەردەم مباپی

وەرزش

08/05/2019‌ 454 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی گەورە دەخاتە بەردەم كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ریاڵ مەدرید بۆ كڕینی كیلیان مباپی لەهاوینی داهاتوو گرێبەستێكی 280 ملیۆن یۆرۆیی ئامادەكردووە.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، ریاڵ مەدرید جگە لەو گرێبەتە هەوڵی كڕینی هەریەكە لە ئیدین هازاردی یاریزانی چیڵسی ‌و پۆڵ بۆگبای یاریزانی مانچستەر دەدات.

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ دروستكردنی تیپێكی بەهێزو بەدەستهێنانی نازناوەكان لەوەرزی داهاتوو هەوڵی كڕینی چەند یاریزانێك دەدات.

هـ ـ ح