ڤیدیۆ.. سامسۆنگ تەلەفزیۆنێكی نایاب بەرهەم دەهێنێت

جیهان

08/05/2019‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور دروستكردنی تەلەفزیۆنێكی راگەیاند، كە بەشێوەی ستوونی دیزاین كراوە.

تەلەفزیۆنەكە ناوی "The Sero" شاشەكەی لەجۆری "QLED" قەبارە 43 بۆسەو بەدیقەی "8K" كاردەكات‌و خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزی هەیە.

تەلەفزیۆنەكە سیستەمی بلوتۆس‌و Wi-Fiی هەیەو بەتەنیا 60 وات كاردەكات‌و سیستەمی "Bixby" بۆ دەنگی هەیە.
 
تەلەفزیۆنەكە وەك ئامێرە زیرەكەكان كاردەكات‌و هەروەها دەبەسرێت لەمۆبایل‌و ئایپادو كۆمپیوتەریشی لێدەبەسرێت‌و نرخەكەشی 1600 دۆلاری ئەمریكییە.

هـ ـ ح