شارپرێس:
شارەوانی شاری مۆسۆمیلی، كە دەكەوێتە دوورگەی سقیلیەی ئیتالیا، بڕیاریداوە 500 خانوو بفرۆشێت، ئەوەش بەنرخی كەمتر لەیەك یۆرۆ.
شارەوانی ئەو شارە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ئەو ماڵانە بڕیاریداوە بیانفرۆشێت، كە ناوچەكە بەناوچەی شاراوە ناسراوە.
خانووەكان لەرێگەی ئینتەرنێتەوە دەفرۆشرێت، كە دەكەونە ناوچەیەكی كەناری.
مەرجی فرۆشتنی خانووەكان ئەوەیە، كە ئەو كەسەی دەیانكڕێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ تێدا بمێنێتەوەو كڕینو فرۆشتنی پێنەكات.
هـ ـ ح