رۆناڵدۆ ئۆتێلێكی گەورە لەوڵاتێكی عەرەبی دەكاتەوە

sharpress.net

650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/05/2019‌

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ئوتێلێكی گەورە لەوڵاتێكی عەرەبی دەكاتەوە، ئەوەش بۆ فراوانكردنی بازرگانییەكانی.

رۆناڵدۆ لەچوارچێوەی فراوانكردنی بازرگانییەكەی، ئەو ئوتێلە لە شاری مەراكیشی پایتەختی مەغریب دەكاتەوە، كە خۆی بۆ ئاهەنگی كردنەوەكەی ئامادە دەبێت.

ئوتێلەكە درێژەی زنجیرە ئۆتێلەكانی "بیستانا"ی پرتوگالییەو سەر بەگروپی كۆمپانیاكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ "Pestana CR7".

ئوتێلەكەی رۆناڵدۆ لەشاری مەراكیش لە 164 ژوور پێكهاتووەو لەساڵی 2020 تەواو دەكرێـتەوەو دەخرێتە خزمەتی خەڵكی.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved