شارپرێس:
رۆژنامەی "سەندەی تایمز"ی بەریتانی باسی لەوە كردووە، دوای تێپەڕبوونی ٣٥٩ ساڵ ، بەریتانیا بڕیاریدا یەكەم ئافرەت لەهێزی سوارچاكی سەر بە تیمی پاسەوانی شاژن ئەلیزابیسی دووەم دابمەزرێنێت .
بەپێی رۆژنامەكە، ئەو ئافرەتەی دامەزراوە ناوی نینا كرۆكەرە و تەمەنی ٢٩ ساڵە ، بەجۆرێك دەبێت بە یەكەم ژن لەمێژوودا دەخرێتە ناو هێزی سوارچاكی سەر بە پاسەوانی ئەلیزابیسی دووەم .
كرۆكەر راشیگەیاندووە، دامەزراندنی ئەو لە هێزی سوارچاكی بەڵگەی ئەوەیە كە ژنانیش توانایان هاوتای پیاوانە.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ، كە ئەو بەردەوام لەگەڵ پیاوان گەورە بووە و خۆشی وەك یەكێك ئەوان دەبینێتەوە لەپاسەوانیكردندا.
كرۆكەر بە رۆژنامەی سەندەی تایمزیشی وتووە: بیر لەوە ناكەمەوە كە ئافرەتێكم ، بەڵكو خۆم وەك یەكێك لەوان دەبینم.
هێزی سوارچاكی هێزێكە ئەركی پاسەوانیكردنی شوێنەكانی نیشتەجێبوونی شاهانەیی لە شانشینی بەریتانیا پێسپێردراوە ، ئەوە جگە لەوەی هێزەكە لەچەندین ڕووداودا بەشداری دەكات وەك ئاهەنگەكانی لەدایكبوونی شاژن و ئاهەنگەكانی ژن و ژنخوازی بنەماڵەی شاهانەیی.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی