حكومەتی عێراق باپەند دەبێت بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

عیراق

08/05/2019‌ 647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیكردەوە، حكومەتی عێراق پابەندە بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەحمەد حاجی رەشید راشیگەیاند، هەرچەندە حكومەتی هەولێر داهاتی نەوت رادەستی بەغداش نەكات، حكومەتی عێراق هەر پابەند دەبێت بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

باسی لەوەش كردووە، بودجەی گشتی عێراق حكومەتی بەغدای پابەندكردووە، بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی مانگانەو ئەوەش بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە فشار بۆ سەر حكومەتی عێراق هەیە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەولێر ئامادەنییە داهاتی نەوت رادەستی بەغدا بكات.

هـ ـ ح

بەپەلە