نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمترین ئاستی ئەم مانگەی تۆماركرد

جیهان

08/05/2019‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمترین ئاستی ئەم مانگەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژاسنی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێتی جیهانی، 1.36 دۆلار بەرێژەی 1.9% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 69.88 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 85 سەنت بەرێژەی 1.4% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.40 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە زیادبوونی بەرهەمی ئەمریكا هەیە بەرێژەی 1.2 ملیۆن بەرمیلی هەفتانە، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو رەنگە نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

هـ ـ ح