سەرەڕای گەمارۆكان.. ئێران نەوت بەوڵاتانی ئەوروپا دەفرۆشێت

جیهان

08/05/2019‌ 635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، كە وڵاتەكەی سەرەڕای گەمارۆكانی ئەمریكا نەوت بەوڵاتانی ئەوروپا دەفرۆشێت.

محەمەد جەواد زەریف لەمیانی لێدوانێكی ئاشكرایكرد، بەپێی رێككەوتنی ئێران‌و وڵاتانی ئەوروپا تاران بەردەوام دەبێت لەفرۆشتنی نەوت بەو وڵاتانە، كە پێشتر رێككەوتنیان لەگەڵ هەبووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەش كردووە، كە ئێرا بە گەمارۆكانی ئەمریكا پاشەكشە ناكات‌و لەداهاتوو رێگەی تریش دەدۆزێتەوە بۆ فرۆشتنی نەوتەكەی.

هەروەها رایگەیاندووە، لەو رێگەیەوە دەتوانن شكست بەو فشارانە بهێنن، كە ئەمریكا وەیەكە دەیخاتە سەر ئێران‌و كاریگەرییەكەی كەمدەكەنەوە.

ئەمریكا دوای كشانەوەی لەرێكەوتنی ئەتۆمی بڕیاریدا گەمارۆ بخاتە سەر نەوتی ئێران، بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بگەیەنێت بەخاڵی سفر.

هـ ـ ح