عێراق لەڕیزی ئەو ٤٠ وڵاتەیە زۆرترین رێژەی ئاڵتوونیان هەیە

عیراق

08/05/2019‌ 733 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی جیهانی بۆ زێر رایگەیاندووە، عێراق لەڕیزی ئەو ٤٠ وڵاتەدایە كە لەماوەی چارەگی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩ زۆرترین زێریان هەیە.

ئەنجوومەنەكە لە راپۆرتێكیدا، كە لەسەر پێگەكەی خۆی بڵاویكردووەتەوە راشیگەیاندووە، عێراق لە پلەی ٣٨ ی ئەو وڵاتانەدایە كە لە جارەگی یەكەمی ٢٠١٩ زۆرترین زێریان هەیە" ئەو برەیەش گەیشتۆتە ٩٦،٣ تۆن ، ئەوەش ٦% هەموو یەدەگەكانی تری عێراق پیكدەهێنێت .

ئەنجوومەنەكە هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بوونی زۆرترین یەدەگی زێر پلەی یەكەمی هەیە لە جیهاندا كە ٨١٣٣ تۆنە ، دوای ئەو ئەڵمانیا دێت كە ٣٣٦٩ تۆنی لە یەدەگی زێر هەیە " .

بەپێی راپۆرتەكە لەناو وڵاتانی عەرەبی هەریەك لە سعوودییە ، لوبنان ، جەزائیر ، لیبیا ، عێراق و كوێت خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕن .

ئەنجوومەنی جیهانیی زێر بارەگاكەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، خاوەن شارەزاییەكی زۆر و تێگەیشتنیكی قوڵە بە ئەو هۆكارانەی كار لە گۆرانكاری لە بازاڕ دەكەن و ئەندامەكانیشی لە گەورەترین و پیشكەوتووترین كۆمپانیاكانی بواری كانزاگەرین لە جیهاندا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی