ئەو كەشتییەی جیهانی بەخۆوە سەرقاڵ كردووە
تایبەتمەندییەكانی كەشتی فڕۆكەھەڵگری ئابراھام لینكۆڵن

جیهان

08/05/2019‌ 4894 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریكا، رایگەیاند، حكومەتی واشنتۆن كەشتیگەلی فڕۆكەھەڵگر و بۆمبھاوێژی پێشكەوتووی ڕەوانەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست كردووە، كە كەشتییەكە ئابراھام لینكۆڵنەو بۆ ئەوەی پەیامێكی ڕوون بەئێران بدەن.

ئێستا ناوی ئابراهام لینكۆڵن بووەتە ناوێكی ئاشنا بۆ خوێنەرانی هەواڵە سیاسییەكان، نەك وەك سەرۆكێك كە 150 ساڵ لەمەوبەر كوژراو تیرۆركرا لەئەمریكا، بەڵكوو وەك كەشتییەكی بواری سەربازی نراوە، كە هەر كاتێك بۆ هەر ناوچەیەك ئەمریكا ئەو كەشتییەی جوڵەپێكردووە، شەڕو ئاڵۆزی تووند لەو ناوچەیە دەستیپێكردووە.

ئەو كەشتییە زۆر پێشكەوتووەوەو لەزیاتر چەندەها ملیۆن پارچە دروستكراوە، كە لەساڵی 1982، ویلایەتەیەكگرتووەكان گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەك بەناوی (نیوپۆرت نیوز) واژوو كرد بۆ دروستكردنی ئەو كەشتییە، كە بەشەش ساڵ قۆناغەكان دروستكردنی تەواو بوو، تێچووەكەشی نزیكەی 4 ملیارد دۆلاری ئەمریكی بوو.

تایبەتمەندییەكانی كەشتییەكە چییە؟
كەشتی فڕۆكە هەڵگری "یو ئێس ئێس ئەبرەهام لێنكۆڵن(USS ABRAHAM LINCOLN) " بەوزەی ئەتۆمی كار دەكات‌و تواناكەی (260) هەزار ئەسپە و بۆ ماوەی (20) ساڵ پێویستی بە یچ جۆرە سوتەمەنییەك نییە و خۆی وزەی پێویستی خۆی  لەرێگەی دوو كورەی ئەتۆمییەوە دابیندەكات‌و بۆ ماوەی 50 ساڵیش دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت.

لەگەڵ ئەمانەشدا تانكەرێكی گەورە لەنێو ئەو كەشتییەدا دروستكراوە، كە بەنزین و سووتەمەنی فڕۆكە جەنگییەكان دابیندەكات، ئەو تانكەرەش 512 ملیۆن لیتر بەنزین و سوتەمەنی بۆ فڕۆكەكان لەخۆ دەگرێت.

هەروەها ئەو كەشتییە لە ساڵی (1989) بەكاربووە و تەنیا لەنگەرێكی كێشی دەگاتە (30) تۆن و درێژییەكەی (74) مەترەو زیاتر لە (90) فڕۆكەی جەنگی لەخۆ دەگرێت و هەر فڕۆكەیەكیش كێشی لە (20) تۆن بۆ (30) تۆن بێت دەتوانێت لە دوو چركەدا بۆ فڕین ئامادەبكرێت.

كەشتییەكە سیستەمی بۆمب هاوێژی بۆ موشەكی (سی ئیسپڕۆ و ڕیم 116) و سیستەمی بەرگری فالانكسیشی هەیەو كێشی ئەو پۆڵایەی، كە بۆ دروستكردنی پارچەكانی ئەو كەشتییە بەكارھاتووە 54 ھەزار تۆنەو ڕووبەری سەر كەشتییەكە، كە لێیەوە فڕۆكەكان دەفڕن، 1.8 ھێكتارە.

درێژیی سەر ڕووی كەشتییەكە 333 مەترە، كە ئەوەندەی درێژیی سێ یاریگای وەرزشی تۆپێ پێ دەبێت‌و ژوورەكانی چوار هەزار ژوور دەبن و زیاتر لە 2500 تەلەفونی ناوخۆیی لەنێو كەشتییەكەدا جێگیركراون و 6300 كەس وەك كارمەندی هەمیشەیی لەو كەشتییەدا كار دەكەن.

لەگەڵ ئەمەشدا خاوەن نەخۆشخانەیەكی بچووكە، كە جێگای نزیكەی 50 نەخۆشی تێیدا دەبێتەوەو بەهۆی چەند پزیشكێكی پسپۆڕی جیاوە نەخۆشان و برینداران خزمەت دەكرێن‌و دەپشكێنرێن.

ئەو كەشتییە لەساڵی 1991دا ئەركی پشتیوانیكردنی لەئۆپەڕاسیۆنی سەربازی گەردەلوولی بیابانی بۆ ئازادكردنی كوەیت لەدەستی ڕژێمی سەدامی دیكتاتۆری عێراقی لەئەستۆدا بوو، كە ڕەوانەی ئاوەكانی كەنداو كرا.

ئێستاش وا بۆ دووەمجار بەئاراستەی كەنداو جۆڵێنراوە، تا كاردانەوەی لەبەرانبەر سەرەڕۆی و جۆڵە سەربازییەكانی وڵاتێكی وەك ئێران بكات.

ئەمریكا چەند كەشتییەكی تری هاوشێوی تری وەك یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵنی هەیە، كە بریتین لە، یو ئێس ئێس جانسی، ئیستینس، لاێت گۆڵف، بین بریج، موبیل بی، یو ئێس ئێن ئێس ئاركتیك.

وەرگێران‌و ئامادەكردن.. یاسین نادر