گرێبەستەكەی پۆڵ بۆگبا كێشە لەناو ئیدارەی مانچستەر دروست دەكات

وەرزش

09/05/2019‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان گرێبەستەكەی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر كێشەی لەناو ئیدارەی یانەكەی دروست كردووە، كە بڕیارە روو لەیانەی ریاڵ مەدرید بكات.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە بەشێك لەئیدارەی یانەی مانچستەر لەگەڵ ئەوە پۆڵ بۆگبا بفرۆشن، بەشێكی تریش لەئیدارەی یانەكە، نایانەوێت ئەو یاریزانەیان بفرۆشن.

یانەی ریاڵ مەدرید ماوەیەكە  هەوڵی كڕینی پۆڵ بۆگبا دەدات‌و بڕیاریشە بەم نزیكانە گرێبەست پێشكەشی یانەی مانچستەر بكات.

یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە گرێبەستێكی 160 ملیۆن یۆرۆیی بۆ كڕینی بۆگبا خەرج بكات، بۆیە بەشێك لەئیدارەی یانەی مانچستەر دەیانەوێت ئەو گرێبەستە ئەنجامبدرێت.

هـ ـ ح