پاریس سانجێرمان روونكردنەوە لەسەر شەرەكەی نیمارو داكسلەر دەدات

وەرزش

09/05/2019‌ 535 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمان روونكردنەوەی لەسەر شەڕەكەی هەردوو یاریزانی یانەكەی نیمار داسیلڤاو جولیان داكسلەردا.

رۆژنامەی "لو باریزیان"ی فەرەنسی ئاشكرایكرد، نیمارو داكسلەر لەدوای یاری پاریس سان جێرمان‌و مۆنبیلییە، كە بەئەنجامی (2-3) كۆتایی هاتووە، بووە بەشەڕیان.

یانەی پاریس سان جێرمان لەروونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، داكسلەر لەژووری خۆگۆڕین نیماری تۆمەتباركردووە بەخۆویستی‌و بەو هۆیەشەوە گرژی لەنێوان هەردوولا دروست بووە.

لەبەرانبەر تۆمەتەكان نیمار بە داكسلەری وتووە، تۆ بۆت نییە بەو شێوەیە قسەی لەگەڵ من بكەی، ئەویش وەڵامی داوەتەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرایكرد، كە تۆماس تۆخێلی راهێنەرو ئەنتێرۆ هێنری دەستوەردانیان كردووەو كۆتاییان بەكێشەكە هێناوە.

هـ ـ ح