رۆناڵدۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی پرتوگال دەكرێت

وەرزش

09/05/2019‌ 444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راهێنەری هەڵبژاردەی پرتوگال فرناندۆ سانتۆس جەختیكردەوە، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بانگهێشتی هەڵبژاردەی پرتوگال دەكرێتەوە.

سانتۆس راشیگەیاند، رۆناڵدۆ بۆ بەشداریكردن لەیارییەكانی نەتەوەكانی ئەوروپا بانگهێشت دەكرێتەوە، كە پێكهاتەی كۆتایی لە 23ی ئەم مانگە رادەگەیەنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوو رۆناڵدۆ بەشداری یارییەكانی هەڵبژاردەی پرتوگالی نەكرد، دوای ئەوەی لەیارییەكانی مۆندیالی 2018 پرتوگال دوورخرایەوە.

رۆناڵدۆ لە پاڵەوانییەتی پێشووی نەتەوەكانی ئەوروپا لەساڵی 2016 لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال لەفەرەنسایان بردەوەو بوونە پاڵەوان.

هـ ـ ح