شارپرێس:
محەمەد سەلاحی میسریو یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ نزیكە لەتۆماركردنی ژمارەیەك، كە لەجیهانی عەرەبی پێشینەی نەبووە.
بەو پێیەی محەمەد سەلاح لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ سەركەوتووە بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، جاری دووەمە بۆ ئەو یارییە سەردەكەوێت.
بەوەش محەمەد سەلاح یەكەم یاریزانی عەرەبییە، كە وەك یاریزانێكی عەرەبی سەربكەوێت بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان.
محەمەد سەلاح ساڵی رابردووش لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ سەركەوت بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان، بەڵام بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكاتو یاریگای جهێشت.
هـ ـ ح