ڤیدیۆ.. مێرسیدس دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی بێ‌ دەنگ دەكات

جیهان

09/05/2019‌ 613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای مێرسیدسی ئەڵمانی دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی "EQ"ی كارەبایی دەكات، ە ئەو ئۆتۆمبیلە لەكاتی لێخوڕین دەنگی نییە.

ئۆتۆمبیلەكە بەچەند بزوێنەرێكی كارەبایی بێدەنگ كاردەكات، بۆیە لەكاتی لێخوڕین هیچ دەنگێكی لێوەنایەت، ئەوەش بۆ ئاسوودەیی ئەو كەسانەی بەكاریدەهێنن.

ئۆتۆمبیلەكە بە ئەلەمینۆم دروست كراوە لەسەر شێوەی "GLC" درێژییەكەی 474 سم‌و پانییەكەی 188 سم، بەرزییەكەشی 162 سم.

دوو بزوێنەری سەرەكی كارایی بە 480 ئەسپ هەیەو خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/سەعات بە 5.1 چڕكە دەبێت‌و تەواوی خێراییەكەشی 180 كلم/سەعاتەو یەك جار شەحنكردنەوە 470 كلم دەبڕێت.

هـ ـ ح