ڤیدیۆ.. كێتی بیری بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو دەردەكەوێت

هەمەڕەنگ

09/05/2019‌ 605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ناوداری ئەمریكی  كێتی بیری بەشێوەیەكی سەرنجراكێش دەركەوت، بەشێوەیەك سەرنجی هەموانی بەلای خۆی راكێشا.

كێتی لەئاهەنگی گرتنەوەی ڤێستیڤاڵی نیۆیۆركی ساڵانە بۆ سەماكردن "Met Gala ‎" بەو شێوە سەرنجراكێشە دەركەوت، كە میدیاكان گرنگییەكی زۆریان بەدەركەوتنەكەیدا.

پێگەی "Vogue" بڵاویكردەوە، بیری عەزییەكی لەبەركردووەو عەزییەكەی بەمادەی كریستاڵ‌و مۆمی راستەقینەی داگیرساو بەئاگر لەبەر كردووە.

ئەو هونەرمەندە، جگە لەوەی جەستەی چەند مۆمێكی داگیرساوی پێوە بووە، سەریشی چەند مۆمێكی پێوە بووە، كە یەكەمجارە خانمێكی هونەرمەند بەو شێوەیە دەربكەوێت.

دیزاینی ئەو جلانەی هونەرمەندی ئەمریكی لەلایەن ماركەی مۆسكینۆی ئیتالی ‌و دیزاینەر  جێرمی سكۆت دیزاینكراوە، كە تایبەت بۆ ئەو هونەرمەندە دروست كراوە.

هـ ـ ح