"كارەساتێكی راستەقینە" ڕوو لەعێراق دەكات
ئەگەر بەغدا پابەندی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ببێت

عیراق

09/05/2019‌ 3304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی لیژنەی نەوت‌و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات لەڕوودانی "كارەساتێكی راستەقینە" لەماوەی هاوینی ئەمساڵ ، ئەگەر بێت و عێراق پەبەند بێت بەگەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران.

حەلبووسی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " ئەلعەرەبی ئەلجەدید" دەڵێت: محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەكاتی سەردانی ئەم دواییەی بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ، بەفەرمی داوای لەدەسەڵاتدارانی واشنتۆن كردووە، كە عێراق ببەخشرێت لە گەمارۆكانی سەر ئێران.

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە دەشڵێت: دوای تێپەڕینی چەندین هەفتە هێشتا عێراق هیچ وەڵامێكی فەرمی لەسەر ئەو داواكارییەی خستوویەتییە بەردەم ئەمەریكییەكان پێنەگەیشتووە. 

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە ئەگەر بێت و عێراق پابەند بێت بەو گەمارۆیانەی خراونەتە سەر ئێران ، ئەوا ئەم هاوینە كارەساتی راستەقینە ڕوو لە عێراق دەكات، بەتایبەتی لەبواری دابینكردنی كارە بۆ خەڵكی باشوور.

پێشتریش لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەران باسی لەوە كردبوو، كە عێراق لەرێگای نوێنەرە دیبلۆماسییەكانییەوە هەوڵ دەدات بگاتە چارەسەرێك بەو پێیە عێراق پابەند نەبێت بەگەمارۆكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران .

عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی، كە بۆ دابینكردنی بەشێك لە كارەباكەی پشت بە ئێران دەبەستێت ، بەجۆریك بەشیك لە كارەباكەی راستەوخۆ لە ئێرانەوە هاوردە دەكات ، بەشێكیشی تریش لەڕێگای هاوردەكردنی ئەو گازە سرووشتییەوەیە، كە بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەهەمهێنانی كارەبا بەكاری دەهێنێت ، بەجۆریك عێراق بۆدابینكردنی نزیكەی ٣،٥ هەزار مێگاوات كارەبا پشت بە ئێران دەبەستێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی