عێراق فشارەكانی ئەمەریكا تایبەت بەسزاكانی سەر ئێران رەتدەكاتەوە

عیراق

09/05/2019‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەعیم عەبودی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپاتیكردەوە بەغدا فشارەكانی ئەمەریكا رەتدەكاتەوە سەبارەت بە سزاكانی لەسەر ئێران.

نەعیم عەبودی لەمیانی لێدوانێكی وتی: فشاری ئەمەریكا لەسەر حكومەتی عێراق بەتەواوەتی رەتدەكەینەوە، لەسەر حكومەتیش پێویستە لەگەڵ پێشهات و رووداوە هەرێمایەتیەكان لە خاڵی هێزە هەڵس و كەوت بكات، چونكە عێراق ولاتێكی بەهێزە لە درامەتە مرۆیی و مادییەكانیەوە. 

ئەو پەرلەمانتارە هەروەها وتی: عێراق دەتوانێ رۆڵێكی كاریگەر لەگەڵ رووداوە سیاسییەكاندا بگێڕێت.

عەبوی ئەوەشی دووپاتكردەوە، ئێمە فشارەكانی ئەمەریكا لەسەر عێراق رەت دەكەینەوە نابینە بەشێك لە سزاكان بۆسەر ئێران، بەوەی مێژوو و جوگرافیا پێكەوەمان دەبەستێتەوە، لەبەر ئەوە بەرژەوەندییمان لەوەدایە نەبینە بەشێك لەو گەمارۆیە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا