سوارێز دۆخی خراپه‌و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجامدرا

وەرزش

10/05/2019‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاشكرایكرد، نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ لویس سوارێزی یاریزانی یانه‌كه‌ی ئه‌نجامدرا كه‌ دووچاری پێكان بووه‌.

ئیداره‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، سوارێز له‌ ئه‌ژنۆی ڕاستیدا دووچاری پێكانێكی سه‌خت بووه‌‌و پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌بووه‌.

به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوركه‌وتنه‌وه‌ی سوارێزی ئاشكرانه‌كردووه‌، به‌ڵام جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه‌.

ڕ . ج