عادل عەبدولمەهدى ئەو دیاریانەى وەرگرتووە دەیبەخشێتە وەزارەتى رۆشنبیرى

عیراق

10/05/2019‌ 1237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەویرانى عێراق ئەو خەڵات و دیاریانەى لە وڵاتانى بیانى و ناوخۆیی وەریگرتوون دەیبەخشێتە وەزارەتى رۆشنبیرى حکومەتەکەى.


بەپێى راگەیەنراوێکى نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، لە کۆبوونەوەیهەفتەى رابردووى ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاریداوە کە هەموو ئەو دیاریانەى لە وڵاتانى بینانى وەریگرتوون دەیبەخشێتە وەزارەتى رۆشنبیرى.

 

سەرۆک وەزیران ئاماژەى بەوە کردوە، ئەو دیاریانە بە موڵکى دەوڵەت دەزانێت، بۆیە داواى لە وەزارەتى رۆشنبیرى کرد ئەو دیاریانە لاى خۆى هەڵبگرێت.

 

هاوکات وەزیرى رۆشتبیرى عێراقیش پێشنیارى کردوە، لە مۆزەخانەى عێراقدا بەشێک بکرێتەوە تایبەت بەو دیاریانەى سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار پێیان دەدرێت و لەو بەشەدا هەڵبگیرێن.

 

ئەو دیاریانەى دراون بە سەرۆک وەزیران وەک لە وێنەکەدا دەردەکەون لەچەندین کەل و پەلى گرانبەها پێکهاتووەو لەلایەن وڵاتانى بیانییەوە پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کراون.


س.هـ