هاری كین دەیەوێت ئامادە بێت

وەرزش

11/05/2019‌ 319 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاری كینی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەی تۆتنهام، دەیەوێت لەیاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئامادەبێت.

هاری كین، كە لەقۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكان توشی پێكان بوو، سێ‌ یاری بەشداری یانەكەی نەكرد، بەڵام دەیەوێت بۆ یاری كۆتایی ئامادە بێت.

ئەو یاریزانە لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاندووە، هەموو هەوڵێك دەدات، بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتوو لەپێكانەكەی چاك ببێتەوەو بەشداری یاری كۆتایی بكات.

تۆتنهام لەیاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان بەرانبەر لیڤەرپوڵ یاری دەكات، كە یاری كۆتایی لە یەكی مانگی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.

هـ ـ ح