یۆڤانتۆس چاوی لەیۆرگن كڵۆپە

وەرزش

11/05/2019‌ 384 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بكاتە راهێنەری یانەكەی.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە بۆ رازیكردنی كڵۆپ ساڵانە وەك موچە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەو راهێنەرە ئەمساڵ لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و ئەستەمە یانەكەی بەئاسانی دەستبەرداری ببێت.

ئێستا ماكسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆس دەكات‌و بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەخولی یانە پاڵەوانەكان، ئەگەر هەیە لەپۆستەكەی دووربكەوێتەوە.

هــ ـ ح